بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حەمودی تەئكیدیكردەوە: سەركەوتنی هەڵبژاردنەكەی هەرێم زیادكردنێكی چۆنایەتییە بۆ ئەزموونی دیموكراسی عێراق.
حەمودی لە بەیاننامەیەكدا- كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێمە پیرۆزبایی لە گەلی كوردی خۆمان لە كوردستان دەكەین بە بۆنەی سەركەوتنی ئەزموونی دیموكراسی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، و ئەو نەرمی و كەشوهەوا ئارامەی كە شاهیدی پڕۆسەی دەنگدان بوو، كە بەرجەستەی كردووە ڕادەی متمانە بە هەڵبژاردنی دیموكراسی لە گواستنەوەی دەسەڵات و خزمەتكردنی خەڵك و پاراستنی دەستكەوتەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەركەوتنی هەڵبژاردنەكەی هەرێم زیادكردنێكی چۆنایەتییە بۆ ئەزموونی دیموكراسی عێراق، و قبوڵكردنی ئەنجامەكانیان نوێنەرایەتی پێگەیشتنێك دەكات لە هۆشیاری دیموكراسیدا، زەمینە خۆش دەكات بۆ پەرلەمانێكی بەهێز و حكومەتێكی كاریگەر كە خواستەكانی گەلی كورد و عێراقیمان بە گشتی بەدی بێنێت، بە هیوای سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلەكەمان لە كوردستان و بەرزكردنەوەی هاوسەنگی و یەكڕیزی نیشتمانی.