بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كوشتنی بەناو (والی عێراق) لە داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا ڕاگەیاند.
سەرۆك وەزیران لە تویتەكەیدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی بەشەرەفمان دەكەم بەبۆنەی كوشتنی بەناو (والی عێراق) لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، و (8) لە سەركردە باڵاكانی ڕێكخراوەكە، لە ئۆپەراسیۆنێكی قارەمانانەی چۆنایەتی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كە لە چیای حەمرین كونەكانی تیرۆریستانیان كردە ئامانج كە خۆیان تیادا حەشاردابوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پاڵپشتی قارەمانانی هەموو ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانمان دەكەین، و تەئكیدیشیكردەوە: كە هیچ شوێنێك بۆ تیرۆریستان لە عێراقدا نییە، و تا حەشارگەكانیان بەدوایاندا دەگەڕێین و لەناویان دەبەین، تا خاكی عێراق لەوان و كردەوە گوناهبارەكانیان پاكدەكرێتەوە.