بە پاڵپشتی سەرۆك وەزیران .. پیشەسازی سەربازی دەست بە گرێبەستەكان بۆ تەوتینكردنی پیشەسازی سەربازی دەكات

ناوخۆ
  • 22-10-2024, 13:07
  • +A -A

    بەغداد - INA - حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی پیشەسازیی سەربازی دەستپێكردنی گرێبەستەكانی بۆ تەوتینكردنی پیشەسازی سەربازی ڕاگەیاند.
    سەرۆكی دەستەكە مستەفا عاتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پاڵپشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ دەستەی پیشەسازیی سەربازی ناگەڕێتەوە بۆ ئەم دواییە، بەڵكو ئەو دامەزرێنەری دەستەی پیشەسازی و گەڕانەوەیەتی لەوكاتەوەی خۆی وەزیری پیشەسازی و كانزاكان بوو، و وتیشی: سودانی ئەو كەسەیە كە ناوكی بۆ پیشەسازییە سەربازییەكان دانا، و دوای ئەوە بەردەوامبوو لە بەدواداچوونی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە دەركردنی یاسا،و درێژەی بە ڕێكارەكانی دا و دوای ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی پێسپێردرا، پشتگیری بێسنووری هەبوو لە ڕێگەی ڕێنماییە بەردەوامەكان و پشتگیریكردنی بۆ گرێبەستەكان لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەكانەوە.
    عاتی ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمڕۆ دەستە دەستیكرد بە گرێبەستكردن و تەوتینكردنی پیشەسازییەكە، ئەمەش بەهۆی پشتگیریی سەرۆك وەزیرانەوە، لەبەر ئەو باوەڕەی كە پیشەسازییە سەربازییەكان گرنگن لە بەرزكردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەكان.
    پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كارگەی بەرهەمهێنانی ئامێرە سووكەكانی لە كۆمەڵگەی پیشەسازی دەستەی پیشەسازیی سەربازی، لە باشووری بەغدادی پایتەخت كردەوە، هەروەها كارگەیەكی دروستكردنی هاوەنی لە كۆمەڵگەی پیشەسازیی دەستەی پیشەسازیی سەربازی كردۆتەوە.