هەولێر؛ دەستپێكردنی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی بەرفراوان دوای كۆتاییهاتنی هەڵبژاردن 

ناوخۆ
  • 22-10-2024, 11:35
  • +A -A

    هەولێر - INA - ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی بەرفراوان لە هەولێر دوای كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی  دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگای هەولێر هەڵمەتی پاككردنەوەیان لە نزیك ناوەندەكانی هەڵبژاردن دەستپێكرد، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
    راشیگەیاند: پرۆسەی پاككردنەوەی بەرفراوان لە پارێزگاكە دەستیپێكرد و ئەو قوتابخانانەی گرتەوە كە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدرا، لەگەڵ دەوربەری قوتابخانەكان و ڕێگا سەرەكی و ناوەندییەكانی دەوروبەریان، و وتیشی: فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكە و ڕێكخراوەكانی پاراستنی ژینگە و گەنجانی خۆبەخش بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەدا كرد.