بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند: قۆناغی یەكەمی بەندەری گەورەی فاو لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت، و تەئكیدیشیكردەوە: دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر و لێكۆڵینەوەكان لەسەر خاك بۆ ڕێگای گەشەپێدان گەیشتووەتە سەدا سەد.
وتەبێژی وەزارەتەكە مەیسەم سافی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پێشكەوتنی كارەكان لە بەندەری فاو بەردەوامە، هەروەها پڕۆژەكانی تری وەزارەتی گواستنەوە، چ خزمەتگوزاری بێت یان ستراتیژی، هەروەها لە كاتی سەردانەكەی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحیبس سەعداوی، بۆ پارێزگای بەسرە سەرپەرشتی پرۆسەی نوقمكردنی پارچە كۆنكرێتەكانی لە تونێلی ژێرئاوكەوتوودا كردووە، كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی بەندەری گەورەی فاو.
ئاماژەی بەوەشكرد: ساڵی 2025 شایەتی تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی بەندەری گەورەی فاو دەبێت، و لە ڕێگەی هێڵە كۆنەكانەوە كاردەكات یەكێكە لە پێكهاتەكانی ڕێگای گەشەپێدان، و تەواوكردنی كارەكان لەسەر ڕێگای بەستنەوە (ڕێگاوبان) بەردەوامە، كە كارەكانی ڕووپۆشكردن گەیشتوونەتە ڕێژەیەكی زۆری تەواوكردنی پێشكەوتوو، و ئێستا ستونی كارەبا بۆ ڕێگاكە دانراون و بەردەوامین لە تەواوكردنیان.
وتیشی: رێژەی تەواوبوون لە دوو پردی سەر ڕێگاكە بەرەوپێش دەچێت، بەو پێیەی یەكەمیان گەیشتووەتە 98%، لەكاتێكدا ڕێژەی تەواوبوون لە دووەمدا گەیشتوەتە 96% و مەزەندە دەكرێت چەند ڕۆژی داهاتوو شایەتحاڵی وەرگرتن پردەكە بێت، پڕۆژەی پێنج بەندەریش پەیوەست بە بەندەرەكانی عێراق، كە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
سەبارەت بە ڕێگەی گەشەپێدان، سافی رایگەیاند: هێشتا لە قۆناغی سەرەتایی دیزاینی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانداین، كە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، بەو پێیەی ڕێژەی سەدی هێڵی شەمەندەفەر، ڕووپێوی تۆپۆگرافی، هەروەها پشكنینی خاك گەیشتووەتە قۆناغی 100%، لە كاتێكدا ڕێژەی تەواوبوونی ڕێگای وشكانی گەیشتووەتە 84%.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەنگاوی داهاتوو بریتی دەبێت لە گواستنەوە بۆ قۆناغی كۆتایی دیزاین و دواتر ڕاگەیەندنی پڕۆژەكە بە كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی كێبڕكێ لە جێبەجێكردنیدا بكەن و گونجاوترینیان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی كە خزمەت بە بەرژەوەندی گەل و عێراق بكات، بەگوێرەی دیدگای حكومەتی عێراق بۆ سەركەوتنی پڕۆژە ستراتیژییەكانی وڵات، بە بەدواداچوونی ورد و ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆك وەزیران و لیژنەی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری فاو.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد