بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی باران و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەشوهەوای سبەینێ، چوارشەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پەڵەهەور و ئەگەری پەرشوبڵاوی باران لەگەڵ هەورە بروسكە لە ناوچەی باكوور، و پلەكانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغداد و دیالە و بابل 24، كەربەلای پیرۆز و واست 25، دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف 26، زیقار و میسان و موسەننا و بەسرە 27، دهۆك 17، هەولێر 19، نەینەوا 21 دەبێت.
رونیشیكردەوە: رۆژی پێنجشەممە كەشوهەوای ئاسایی بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ئاشكراشیكرد: رۆژی هەینی داهاتوو كەش و هەوا بەگشتی ئاسایی دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور و لە ناوچەكانی باشووری وڵاتیش كەمێك دادەبەزێت.
جەختیشیكردەوە: پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ئاسایی بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هاوكات لەگەڵ باران و هەورەبروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا بەرزدەبنەوە.