بەغدا - INA
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە ئەندامانی پەرلەمان کراوە، شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی سەرۆکایەتی ئەنجومەن ساز بکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووە، “چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی سهید حەکیم بهست، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران و ههروهها ئامادهبوونی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، و گفتوگۆیان لەسەر ئەو دۆسێانه کرد کە لە بەرنامەی کاردا هاتووە، کە ئامادەبووان بیروڕایان لەبارەی پێشهاتەکانی ئەو بابەتە ئاڵوگۆڕ کرد، بەتایبەتی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین و لوبنان لە کاتێکدا کە تووشی شەڕێکی ناڕەوا و جینۆساید دەبن لە دەستی قەوارەی زایۆنیستی.
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیی سیاسی عێراق کردووەتەوە لە ڕێگەی ڕاوێژکارییەکانی حکوومەت لەگەڵ زۆرێک لە لایەن و وڵاتان بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ لە دژی گەلی فەلەستین و لوبنان، بەردەوامی فریاگوزاری و پاڵپشتی مرۆیی. هاوکات پاڵپشتییەکانی حکومەتی بەرز نرخاندووە كه ڕۆڵ و ڕێکارەکان و ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان، ئاواتەخوازین کە ئەنجام بدرێت لە هەموو پارێزگاکان و لە کاتی خۆیدا، بەهۆی گرنگییە گەورەکەیەوە چونکە نوێنەرایەتی پێشەکییەکی پێویست دەکات بۆ پەرەپێدانی پلانەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری.”
له راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەشکراوه كه، "چوارچێوەی هەماهەنگی بەهای هەنگاوەکانی حکومەت لە گەیشتن و دامەزراندنی ئاسایش و گەڕاندنەوەی شکۆمەندی دەوڵەت و دەستگیرکردنی داواکراوان و ڕادەستکردنەوەیان بە دەسەڵاتی دادوەری"، داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد رۆژی شهممهی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و کۆتاییهێنان بە چۆڵی ئەم پۆستە گرنگە بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو".