بەغدا –INA
ئهمڕۆ دوو شهممه ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی کرد کە پێویستی هەماهەنگی بەرز و پیشەیی لەنێوان دەزگا هەواڵگرییەکان و پێکهاتە ئەمنییەکان بکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانی کرد، کە تێیدا ژمارەیەک پرس لەسەر ئاستی ئاسایش و هەواڵگری تاوتوێکران".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئهوهیش هاتووه كه" لە کۆبوونەوەکەدا ئەدای دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و ئاستی ئامادەییان بۆ جێبەجێکردنی پلان و ئەرکەکانیان لە بەشەکانی ئۆپەراسیۆندا خرایەڕوو، لەگەڵ ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەبێت بگیرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵات دەکات".
ههروهها سودانی جەختی کردەوە" لەسەر ئامادەیی تەواوی هەموو پێکهاتە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، هەروەها فەرمانی کرد کە پێویستی هەماهەنگی بەرز و پیشەیی بکرێت، لەنێوان دەزگا هەواڵگرییەکان و پێکهاتە ئەمنییەکان و کارکردن بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییە پێویستەکان بۆ سەرخستنی پلانە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە ڕاونانی پاشماوەکانی تیرۆر و باندەکانی تاوانی ڕێکخراو".