بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی سه‌رۆكی هه‌رێمی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سیاسی
  • 21-10-2024, 19:29
  • +A -A

    هه‌ولێر -INA

    ئه‌مڕۆ دووشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونى بێ كێشه‌ى پرۆسه‌کە، مايه‌ى شانازى و پێزانينه‌ له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌."

    ئه‌مڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێردراوه‌ تێیدا رایگه‌یاند: "ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌يه‌كى ئارام و شارستانييانه‌‌، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه‌ كه‌ جيهان به‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌يرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ته‌واو ده‌كات و گه‌لى كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێيه‌تى، ئه‌وه‌يه‌ دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌ زووترين كات حكوومه‌ت پێكبهێنن."


    بارزانی وتیشی " هه‌ڵبژاردن نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى ئازادانه‌ى بير و ده‌نگتان بوو، بۆ دياريكردنى نوێنه‌ره‌كانتان له‌ په‌رله‌مان"،ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌ "ئه‌وه‌ى له‌ گيانى كێبڕكێى ئاشتييانه‌ و ڕێژه‌ى به‌شداريى فراوانى هاووڵاتييان له‌ بانگه‌شه‌ و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا بينرا، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ گه‌لى كوردستان مكوڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ديموكراسى و مافى خۆى بۆ بڕياردان له‌ چاره‌نووس و داهاتووى خۆى، به‌هێز بكات و نيشانه‌ى زيندوويى و پێگه‌يشتنى زياترى كولتوورى ديموكراسيى گه‌لى كوردستانه"‌.

    هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاووڵاتييانى كوردستانی كرد ،هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه‌ ئه‌منييه‌كان، كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، حكوومه‌ت و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق، يوونامى كرد".

    سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی وتیشی، "ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌یه‌كى ئارام و شارستانییانه‌‌، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه‌ كه‌ جیهان به‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌یرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ته‌واو ده‌كات و گه‌لى كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێیه‌تى، ئه‌وه‌یه‌ دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ زووترین كات حكوومه‌ت پێكبهێنن".

    بارزانی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "حكومه‌تێك كه بتوانێت سه‌قامگیریى پته‌وتر و ئابورییه‌كى به‌هێز بهێنێته‌‌ ئاراوه‌ و بره‌وى زیاتر به‌ مافه‌كان بدات، پێویستییه‌كى له‌ پێشینه‌ى قۆناغ و ئاڵنگارییه‌كانى ئێستا و بنیاتنانى داهاتوى هاوبه‌شمانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گیانى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاریكاریى هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌كرێت".