بافڵ تاڵه‌بانی : لە قووڵایی دڵمانەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەشداریی گەرموگوڕتان لە پرۆسەی هەڵبژاردن ده‌كه‌م

سیاسی
  • 21-10-2024, 19:12
  • +A -A

    هه‌ولێر -INA

    بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە دواى راگەیاندنى ئەنجامى دەنگەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا سوپاسى هاوڵاتیانی هەرێمى کوردستانی کرد کە بە گەرموگوڕى بەشدارییان لە پڕۆسەکە کرد و دەڵێت "سوپاستان دەکەین کە لەم قۆناغی نوێبوونەوەی حوکمڕانی و هێنانەکایەی دەسەڵاتێکی دادپەروەردا لەگەڵمانبوون".

    له‌ په‌یامه‌كیدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وت تێیدا رایگه‌یاند " ژماره‌ی ده‌نگه‌كانمان نزیكه‌ی 200 هه‌زار ده‌نگ زیادیان كردوه‌ و وتيشى، "سه‌رده‌می فه‌رزكردنی ئیراده‌ كۆتاییهات و قۆناغێكی نوێ له‌ پرۆسه‌ی حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن ده‌ستپێده‌كات، دواجار ویستی نوێبونه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری سه‌ركه‌وت و ئه‌ركه‌ گرنگه‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستپێده‌كات و به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین یه‌كێتی ئه‌و به‌ڵێنه‌ نادۆڕێنێت كه‌ به‌ ئێوه‌ی سه‌ربه‌رزی دابو".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش وت : ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌يه‌كى ئارام و شارستانييانه‌‌، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه‌ كه‌ جيهان به‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌يرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ته‌واو ده‌كات و گه‌لى كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێيه‌تى، ئه‌وه‌يه‌ دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌ زووترين كات حكوومه‌ت پێكبهێنن.