یەکێتیی ئەوروپا پێشوازیی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ده‌كات

ناوخۆ
  • 21-10-2024, 16:33
  • +A -A

    هه‌ولێر  INA

    نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، لەپەیامێکیدا ڕایگەیاند "پێشوازیی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024 دەکات، کە زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردن دواکەوتووە، هەر بۆیە یەکێتیی ئەورووپا سووربووە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت. چونکە هەڵبژاردن کلیلێکە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئیرادەی سیاسی خۆیان دەرببڕن."

    نوێنەرایەتی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، پێشوازیی لە هەڵبژاردن دەکات و داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان پێک بهێنن.