به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پشتڕاستیکردەوە، هەلی وەبەرهێنان لە عێراق کە لەلایه‌ن کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکانەوە وەرگرتووە، 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاوکراوەتەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی ئەلسویدی میسری، ئەحمەد ئەلسویدی ئەنجامدا، كه تێدا کۆمەڵێک بەڕێوەبەری کۆمپانیا پیشەسازی و بازرگانییەکانی میسری وژمارەیەک له‌ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکردووە كه سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندی میسر تاوتوێی لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر مۆدێلی ئابووری و دارایی گروپەکە کرد بۆ کارکردن و هاوکاری لە کەرتەکانی پیشەسازی، پەروەردە، وزە، و ژێرخانی ئابووریدا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر هەلی وەبەرهێنان و هاوبەشی له‌کەرتی به‌هێزكردنی سەرچاوەكانی نەوت و خۆجێیکردنی پیشەسازی گۆڕینی کارەبایی و پێوەرە زیرەکەکان کە بە تۆڕی کارەبا ده‌به‌سترێته‌وە ، و پیشەسازی ئاسن و پۆڵا کاربۆنی.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتی" ڕێککەوتن لەسەر دیراسه‌یه‌ك كرا بۆ دامەزراندنی شارە پیشەسازییەکان لە بەغدا، وله‌مباره‌یه‌وه گروپەکە نەخشەی پڕۆژەیەکی پێشکەشکرد کە لەلایەن دەستەیەکی ڕاوێژکار و ئۆرگانی کەرتییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڕۆک وه‌زیران ئاماژه به‌فراوانکردنی هاریکاریی ئابووریی نێوان عێراق و میسر کرد، به تایبه‌تی له هاوبه‌شییه‌کانی له گه‌ڵ که‌ڕتی تایبه‌تی میسری، وجه‌ختیش له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌و ده‌ره‌فتانه‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌له‌عێراق کۆمپانیا عه‌ڕه‌بی و بیانیه‌کان وه‌گرتووه، 100 ملیار دۆلار تێپه‌راندووه، كه به‌رفراوانی ئاستی گه‌شه‌پێدانی ئابووری لە هەموو ئاست و بوارەکاندا نیشاده‌دات.