بهغدا-INA- حەسەن فهواز
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق ئەلسەعداوی، 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ڕاگەیاند کە لەگەڵ ئیسپانیا واژۆ دەکرێت، هاوکات داوای لە کۆمپانیا ئیسپانییەکان کرد کە بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە چالاكی داهاتووی پێشانگای ئاوەدانکردنەوەی بەغدا و عێراق بکەن.
سەعداوی لە وتارەکەیدا لە میانی دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئیسپانیا لە دانیشتنی ١٣ی خۆیدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: جێی خۆیەتی من دەست بە وتارەبکەم بهو گۆڕانکارییە گەورەکەی سیاسەتی نوێی ئابووری و بازرگانی عێراق، بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی هاوکاریی بازرگانی، ئابووری و نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی سهرهكی عێراق وەک ناوەندێکی گرنگ و سەرەکی لەسەر ئاستی ههرێمایهتی و نێودەوڵەتی.
ئاماژە بەوەشکرد كهحکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دەستیکردووە بە کارکردن بۆ گرتنەبەری سیاسەتی کراوەیی ئابوری بەڕووی وڵاتانی جیهان، ئەمە جگە لەوەی زۆرترین ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە پرۆسەی ئابووریدا هەیە". ههروهها عێراق ئەمڕۆ لەڕێگەی سوو وهرگرتن لە شوێنی جوگرافییەکەی، کە لەوێ دەبێت وەک بەردی بناغەیەک بۆ ئابوورییەکی بەردەوام لەڕێگەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی وشکانییەوە لە عێراقەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا، بۆ گواستنەوە کاڵا و بەستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کیشوەری ئەوروپاوە.
وهزیری گواستنهوه وتی: عێراق پێوەندی مێژوویی لەگەڵ ئیسپانیای دۆستدا گرێدراوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، باشترینیان ئەو ڕێککەوتنە دوو قۆڵییە بۆ هاوکاری لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری، بازرگانی، زانستی و تەکنیکی، کە لە ساڵی ١٩٧٢، لە نێوان حکومەتەکانی هەردوو وڵات واژۆ کراوە، بەو پێیەی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەشداریکردنی کۆمپانیا ئیسپانییەکان لە زۆرێک لە چالاکییە ئابوورییەکان لە عێراق هەبووە، ههروهها پێویستی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی کە لە کۆتا خولەکەکانی دانیشتنی پێشوودا کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە مەدرید بەڕێوەچوو، وڕێککەوتن لەسەر کرابوو."
ناوبراو ڕایگەیاند" لە ڕێگەی درێژەدان بە دانیشتنەکانی لیژنەکەوە، کۆمەڵێک دەرفەت بە شێوەیەکی بەرچاو لەبەردەستدا دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری دوولایەنە لە زۆرێک لە بوارە بازرگانی و ئابووری و تەکنیکییەکان، وجەختی لەپێویستی بەهێزکردنی کاری هاوبەش بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەمەچەشن له نێوان هەردوو وڵات كردهوه، چونکە ئەم هاوکارییە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لە بەهێزکردنی ئابووری بۆ خزمەتکردنی هەردوو لایەن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق ئاواتەخوازە ببێتە هاوبەشێکی ئابووری بەهێز بۆ ئیسپانیا، ئەمە جگە لە بەشداریکردنی کۆمپانیا ئیسپانییەکان لە پڕۆژەکانی ژێرخانی عێراقدا.
سهعداوی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ جارێکی تر لە کۆبوونەوەکانی خولی ١٣ی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئیسپانیا بۆ هاوکاری ئابووری و تەکنیکی و بازرگانی کۆدەبینەوە و هیوادارین ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامێکی بەرهەمداری هەبێت منیش پێم خۆشە ئەمە وهكو دەرفەتێک وەربگرم بۆ پێشکەشکردنی بانگهێشتنامەیەک بۆ کۆمپانیا ئیسپانییەکان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی وەبەرهێنان کە لەلایەن دەستهی نیشتمانی وەبەرهێنانەوە لە عێراق دیاریكردووه بكهن و بەشداریهكی کاریگەر لە چالاكییهكانی داهاتووی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بكهن، ئاماژە بەگرنگی پشتیوانی و هاوکاریکردنی حکومەتی ئیسپانیا كرد بۆ تەواوکردنی هەموو ئەو ئەرکانەی کە پێویستە بۆ عێراق بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی تەواو لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیدا”.
سەعداوی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستهی لایەنی ئیسپانی بهحکومەت و گەلهوه كرد و هەوڵەکانی بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئیسپانیا، هیوای خۆی دەربڕی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم هەوڵانەدا بۆ هەردوولا بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵاتی دۆست، کە لایەنی ئیسپانی داوای کردبوو کە لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئیسپانیا واژۆ بکرێت.
ئاماژەی بەڕێککەوتنەكان دا كه بریتین له:
یەکەم: یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن یهكێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراقەوە پێشنیار کراوە، کە بۆ لایەنی ئیسپانی نێردراوە.
دووەم: یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن ژووری پیشەسازی عێراقەوە پێشنیار کراوە بۆ لایەنی ئیسپانی.
سێیەم: یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لە لایەن یەکێتی بەڵێندەرانی عێراقەوە پێشنیاز کراوە بۆ لایەنی ئیسپانی نێردراوە.
چوارەم: یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراقەوە پێشنیار کراوە و بۆ لایەنی ئیسپانی نێردراوە.
پێنجەم: یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراقەوە پێشنیارکرابوو، وئاراستەی یانەكانی ئیسپانیا کراوه.
شەشەم: بەرنامەیەکی جێبەجێکاری کە لەلایەن دەستهی گەشتوگوزارەوە پێشنیار کراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی كهلە ساڵی ١٩٧٩ لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراوە، هەروەها ڕەوانەی لایەنی ئیسپانیا کراوە.
ئاماژە بهئایندهی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن كرد کە لایەنی عێراقی پێشنیاری کردووە، کە لایەنی ئیسپانی داوای کردووە، كهپێویستە بەدواداچوونی بۆ بکرێت لە دەرەوەی بازنەی لیژنە هاوبەشەکە، لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرەکانی ڕاستەوخۆ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە دەرەوەی بازنەی هاوکاری ئابووری و بازرگانین و بەپێی بۆچوونی لایەنی ئیسپانی، ئەو:
1- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە پێشنیار کراوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە کە ئاراستەی لایەنی ئیسپانیا کراوە.
2- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە پێشنیار کراوە بۆ لایەنی ئیسپانی نێردراوە
3- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە پێشنیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ لایەنی ئیسپانی نێردراوە
4- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراقەوە پێشنیارکراوە، بۆ لایەنی ئیسپانی نێردراوە
5- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن وەزارەتی دادی عێراقەوە پێشنیار کراوە بۆ لایەنی ئیسپانی.