به‌غداـ INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکردنی ٤ تیرۆریستی لە ناوچە جیاوازەکان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی ده‌زگاکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" مەفرەزەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە کە لە ئەنجامدا (4) تیرۆریست لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات دەستگیرکران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌ده‌زگاكه بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی ده‌زگای ئاسایش لە هەرێمی کوردستان توانی دوو تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکات.
هه‌روه‌ها وتی" مەفرەزەکانی ده‌زگاکە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی، توانیان تیرۆریستێک لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکردووە كه‌هه‌ر له‌درێژه‌ی كار وچالاكییه‌كانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیویەتی لە ئۆپەراسیۆنێکی چۆریدا تیرۆریستێک لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیر بکات.