بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار، لەگەڵ خالد شاوانی وەزیری داد گفتوگۆی کرد سەبارەت بە باشترکردنی دۆخی زیندانەکان و گرنگیدان بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دادوەری.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆکی کۆمار، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە خالد شاوانی وەزیری داد كرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی وەزارەت کرا لە بواری باشترکردنی واقیعی زیندانەکان و گرنگیدان بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی دادوەری و ئاسانکاری بۆ میکانیزمی خزمەتگوزاری کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت.
بەپێی بەیاننامەکە، ڕەشید جەختی لەسەر پەرۆشی سەرۆکایەتی كۆمار كردهوه بۆ پشتگیریکردن لە ڕێوشوێنەکانی وەزارەت لە بەدەستهێنانی دادپەروەری و سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی ستانداردە سەرەتاییەکانی مافەکانی مرۆڤ.
لهلای خۆیەوە وەزیری داد دۆخی گشتیی ناو وەزارەت و بەشە دادوهریهكانی و پلانی وهزارهت بۆ باشترکردنی دۆخی کار لەناو وهزارهت و دام ودهزگاكانی داخستهڕوو، ههروهها ستایشی پشتیوانیی سەرۆک کۆماری کرد بۆ وەزارەت لە پێناو پتەوکردنی دەسەڵاتی دادوەری و یاسایی وئهو خزمەتگوزاریانهی كهپێش كێش بههاوڵاتیان دهكرێن.