بهغدا-INA
محهمهد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان داوای كرد پارچە زەوی بهسهر فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری لە پارێزگای نەینەوا دابهش بكرێن.
لە بەڵگەنامەیەکدا کە لەلایەن عەبدولقادر ئەلدەخیل پارێزگاری نەینەوا دەرچووە و بە دهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێدا هاتووه" لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆک وەزیران، و بە ئاماژەدان بە نووسراوێکی وەزارەتی بەرگری، کە گەڕاندنەوەی بۆ ئەوە کردووە کە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر و شارەوانی موسڵ ڕووبەرێکی ١٠٠ دۆنم لە پارچە زەویەکانی ژمارە (٧/وادی) وادی حهجهری شهرقی، ٢/ئەلغەزلانی ، 6/وادی دێر الشمال، 9/وادی دێر جنوب) دیار بكات کە ئهم زهویانه سەر بە وەزارەتی بەرگرین لە چوارچێوەی زەوییەکانی سهربازگهی غەزلانی، کەبەپێی بڕیاری ژمارە 179ی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی 2022، دووبارە تەرخانکراوهتهوه بۆ وەزارەتی بهرگری، بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری لە چوارچێوەی پارێزگای نەینەوا.