بهغدا-INA - نەسار ئەلحاج
دوێنێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان هەڵوەشاندنەوەی ٥٧ تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.
حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لە ماوەی ساڵانی 2023 و 2024، 57 تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشاونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکرد كهئۆپەراسیۆنەکان بە سەرپەرشتی کەسی و ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری ئەنجامدراون، وبە بەدواداچوونی مەیدانی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانەوە، و لەسەر بنەمای بڕیاری دادوەری بووه.