بهغدا-INA
دوێنێ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کوژرانی ٤ تیرۆریستی لە هێرشێکی ئاسمانیدا ڕاگەیاند کەیهكێك بەناو فەرماندەی پاڕیزگای سەڵاحهددینه.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، و لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ ڕاوەدوونانی و چەقاندنی گروپە تیرۆریستییەکان لە هەر شوێنێک بن، و لەدوای چاودێریكردن و پلاندانانی شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، مەفرەزەیەکی تیرۆریستی لە ناوچەی ئەلعەیس لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین دهستنیشانكرا.
ئاماژە بەوەشکرد" كهلهدوای ئەم زانیارییە دروستانە، ههڵۆ ئازاكانی ئاسمانی، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف ١٦، هێرشێکی پڕ لە ئازاریان بۆ سەر ئەم مەفرەزەیە ئەنجامدا و (٤) تیرۆریستانیان کوشت، لەنێویاندا بەناو فەرماندەی پاڕیزگای سەڵاحەددینه، ناسراو بە (البازی)، جگە لە لەناوبردنی چەک و ئامێر و پشتێنی تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندییەکان و کەرەستەی لۆجستی جۆراوجۆر.