17 پارێزگا لە خوار 30 پلەی سەدی ده‌بێت.. باران ده‌بارێت و پلەکانی گەرما نزم ده‌بن

ناوخۆ
  • 21-10-2024, 10:15
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا لە دەسته‌ کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" کەش و هەوا بۆ سبەینێ، سێشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور و لە ناوچەکانی باکور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، وزۆرترین پلەکانی گەرما لە بەغدا، کەربەلای پیرۆز، بابل ٢٦ ده‌بێت وله‌ دیوانیە، نەجەفی پیرۆز و واست ٢٧، دهۆک ٢٠ ده‌بێت و هەولێر 22، له‌نەینەوا 23، له‌دیالە و ئەنبار 25، له‌بەسرە 30 پله‌ ده‌بێت.
    هه‌روه‌ها له‌رۆژی چوارشەممە کەشوهەوا ساف دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور و نیمچە هەور لە ناوچەکانی باکور، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەکانی وڵات. 
    ئاماژە بەوەشکردووە كه‌بۆ پێنجشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساف دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    ڕوونیشیکردەوە ڕه‌وشی پێشبینیکراوی کەشوهەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو، کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور و نیمچە هەور لە ناوچەکانی باشوور، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوه‌ی ڕۆژانی پێشووتر ده‌بن.