كۆمسیۆن سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە بەشداری زیاتر لە 72% ڕاگەیاند

سیاسی
  • 20-10-2024, 23:01
  • +A -A

    هەولێر  -  INA-  ئیڤان ناسر
    كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی بە بەشداری زیاتر لە 72% ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری نووسینگەی كۆمسیۆن لە هەرێمی كوردستان نەبەرد عومەر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند : پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ مافی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتوویی كۆتایی هات، گوزارشت لەوە دەكات ئەو سوپاس بۆ حكومەتی هەرێم بۆ هاوكاریكردنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ تەواوكردنی هەڵبژاردنەكان،ئاماژەی بەوەشكرد : لە سبەینێوە دووشەممە، قەوارەكان دەتوانن سكاڵاكانیان پێشكەشی ئێمە بكەن و ئاماژەی بەوەشكرد ئامێری دەنگدان بە باشی كاریان كردووە و كێشەی بچووك هەبووە كە دەستبەجێ چارەسەركران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی سندوقی سكاڵا لە ناوەندەكانی هەڵبژاردن وەردەگرین، هەروەها هیچ ئامارێكمان نییە سەبارەت بەو دەنگدەرانەی كە پەنجەمۆریان نەخوێندراونەتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی لەسەدا سەد گەیشتە بەغدا.
    لای خۆیەوە وتەبێژی نووسینگەی كۆمسیۆن لە هەرێم ئەیسەر یاسین لە میانی كۆنفرانسەكەدا وتی : كۆی ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم گەیشتە 72%، دابەشكراوە بەسەر پارێزگاكاندا، هەولێر 74%، سلێمانی 65%، دهۆك”. 78%، و هەڵەبجە 69%.