بەغدا - INA
محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی مافی دەنگدانی گشتی لە سەرۆكایەتی، حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتی حكومەت وخەڵكی هەرێمی كوردستان لەسەر سەركەوتنی پڕۆسەی مافی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمان بۆ خولی شەشەمی خۆی كرد، ستایشی هەوڵەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و دەگاكانی ئەمنی هەرێم، و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پابەندن بە دابینكردنی كەشێكی شەفاف و سەلامەت بۆ تەواوكردنی ئەم مەراسیمە هەڵبژاردنە.
مەندەلاوی ڕاشیگەیاند بەپێی بەیاننامەكە : بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەم كەشوهەوا ئارام و سەقامگیرەدا، ئەنجامی بڕوای عێراقیەكان و خەڵكی كوردستانە بە دیموكراسی و سووڕانەوەی ئاشتیانە، هەنگاوێكە كە گوزارشت لە ئیرادەی دەنگدەران و خواستەكانیان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی، هەروەها دەرئەنجامی قوربانیدانی گەلەكەمان لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا و وەستانیان بەرامبەر بەو ڕژێمە دیكتاتۆرانەی كە بۆ چەندین دەیە دەستیان بەسەر مافەكانی عێراقییەكاندا گرت.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت وێڕای دەربڕینی هیوادارە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یارمەتیدەر بن بۆ تەواوكردنی خێرای مەرجەكانی پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێم، لە ڕێگایەك كە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و پێشكەوتن بۆ عێراقییەكان بەدەستبهێنێت.