بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردنەكان، دادوەر عامر حسێنی پشتڕاستی كردەوە كە هیچ سەرپێچییەكی بەرچاو لەناو ناوەندەكانی دەنگدان دەستنیشان نەكراوە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە میمۆری ستیكی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
حسێنی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقییە نیوز، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و راگەیاند : لەناو ناوەندەكانی دەنگدان هیچ پێشێلكارییەكی بەرچاومان بەدی نەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئێستا لە پرۆسەی وەرگرتنی سكاڵاداین سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان، جەختیشی لەوە كردەوە كە مێمۆری هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە فڕۆكە دەگوازرێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
ئاشكراشی كرد : ڕاگەیاندنی سەرەتایی ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەبێت و ئەنجامی كۆتاییش لە هەرێمەوە دەبێت.