لیژنەی كۆمیسیاران: ڕێژەی هاوتا بوون لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە سەدا سەد بوو

سیاسی
  • 20-10-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    لیژنەی كۆمیسیاری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند كە ڕێژەی هاوتابوون لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لەسەدا سەد بووە.
    جێگری سەرۆكی دەستەی كۆمسیاران، دادوەر فەیاز بجاری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و راگەیاند : پرۆسەی دەنگدانی گشتی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەستیپێكرد، دوای ئەوەی هەینی ڕابردوو بەرواری دەنگدانی تایبەت، كە بە هەموو شەفافیەتێك تەواو بوو ئەدای كۆمسیۆن زۆر باش بوو لە هەڵسەنگاندنی لایەنە سیاسییەكان و چاودێران، چونكە ڕێژەی هاوتاكردنی دەنگەكان لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنیدا 100% بوو،  و ڕێژەی ناردن 100% بووە.
    بجاری ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە یەكەمجارە كۆمسیۆن هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات، بە بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی و تۆماری ئەلیكترۆنی بایۆمەتری دەنگدەران، ئەمەش بە دەستكەوتێكی گەورە دادەنرێت بۆ گەلەكەمان لە ناوچەكە و بۆ هەموو گەلی عێراقمان و هیوادارین ئەنجامە شەفاف و دڵخۆشكەرەكان لەم پرۆسەیەدا بۆ هەمووان دەربكەون.
    كاتژمێر شەشی ئێوارەی یەكشەممە سندوقە گشتییەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان داخران.
    كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی كوردستانی ئاشكرا كرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە گەیشتووەتە 31%.