بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی ئەولەویەت و ئامانجەكانی بەرنامەی جێبەجێكردنی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ساڵح موتڵەگ جێگری پێشووی سەرۆك وەزیران كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەی گەشەپێدان گفتوگۆی لەسەر كرا، كە ئامانجیان بەرەوپێشبردنی ئابووری و باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، هەروەها جەختكردنەوە خرایە سەر پشتگیریكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی ئەولەویەت و ئامانجەكانی بەرنامەی جێبەجێكردنی.
لە كۆبوونەوەكەدا دەستی خستە سەر ئاستەنگەكانی بەردەم عێراق و وڵاتانی ناوچەكە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنە مەترسیدارەی كە قەوارەی داگیركەر لە غەززە و لوبنان پراكتیزەی كردووە، هەروەها كاردانەوەی دەستدرێژییە دڕندەكانی بۆ سەر ئاسایش و داهاتووی ناوچەكە.