سەرۆك وەزیران بەبۆنەی هەڵبژاردنی كوردستان،پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكات

سیاسی
  • 20-10-2024, 18:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    دوای تەواو بوونی پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمان كوردستان و داخستنی سەرجەم بنكەكان لە كاتژمێر (6) ئ ئێوارەی یەك شەممە رێكەوتی 20-10-2024 ،محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیاندراوێكدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان بەگشتی دەكات و ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەی سەرۆك وەزیرانە.
    پیرۆزبایی دەكەین لە ڕۆلەكانی گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق و سەرۆكایەتی و حكومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەكان و كاندیدە سەربەخۆكان، بەبۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم لە خولی شەشەمیدا.
    درێژەدان بە هەڵبژادەی دیموكراسی بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق، جەخت دەكاتەوە لەسەر ڕێزگرتن لە بەهای دیموكراسی و باوەڕبوون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، و چەسپاندنی پێكهاتەی دەستووری، ئەم دەستكەوتانە بەدی نەدەهات بەبێ ئەو قوربانیدانانەی كە عێراقییەكان داویانە لە پێناو ئازادی و شكۆمەندی و سەربەخۆیی بڕیارەكانیان، بۆ ژیان كردن لە وڵاتێكدا كە هەموو پێكهاتەكان مافی یەكسانیان هەبێت بەبێ جیاوازی. 
    بەم بۆنەیەوە هەوڵەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەرز دەنرخێنین، بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، و هیوادارین مەرجەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق تەواو بكرێت، لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و هاوكاری و سەقامگیری بۆ خزمەت كردنی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەرێم.
    محەمەد شیاع سودانی
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
    20ی تشرینی یەكەمی 2024