ئاسایشی هەولێر: بۆ خۆشی دەربڕین تەقەكردن قەدەغەیە

ناوخۆ
  • 20-10-2024, 17:23
  • +A -A

    هەولێر ـ INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر  رایگەیاند: بە مەبەستی خۆشی دەربڕین،بەهەموو شێوەیەك  تەقەكردن قەدەغەیە. 
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتوە، دەڵێت: ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی خۆشەویست و لایەنەكان 
    دەكەینەوە ،دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لەشاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەكی هێمن و دوور لە هیچ گیرو گرفتێك ، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین،بەهەموو شێوەیەك  (تەقە) كردن قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نیە.
    وتیشی: هەر كەسێك پابەند نەبێت و  سەرپێچی بكات ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەرو دەستگیر دەكرێت ، بۆیە داواكارین لە هەموو لایەك پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن .