رێنمایی پەرلەمان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجە

سیاسی
  • 20-10-2024, 16:24
  • +A -A

    بەغدا-INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان پلانێكی ڕاگەیاند بۆ دامەزراندنی ژمارەیەكی زۆری سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە بۆ زوو دەستنیشانكردنی، تەنانەت لەناو دامەزراوە تەندروستییەكاندا، هاوكات ئاماژەیە بۆ رێنمایی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجە.
    ئەندامی لیژنەكە باسم غەرابی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند: هەمواركردنی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجە زۆر گرنگە، چونكە هیچ ئامارێكی دروست لە سكتەرە پەیوەندیدارەكاندا نییە، دوا ئاماریش لە ساڵی 2022 بوو بەهۆی ئاستەنگی لە چوون بۆ ناوچە دوورەدەستەكان بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی كە تووشی شێرپەنجە بوون بەهۆی نەبوونی تواناكانەوە، بەپێی وەزارەتی تەندروستی
    ئاماژەی بەوەشكردووە : پێویستە پشكنینی پێشوەختە بكرێت و زۆر گرنگە پێش ئەوەی حاڵەتەكەی خراپتر بێت، باری نەخۆشەكە بزانرێت، چونكە ئاستەكانی هەیە، ئەگەریش بگاتە قۆناغی پێشكەوتوو، چارەسەركردن قورستر دەبێت.
    غەرابی ئاماژەی بەوەشكرد : پلانێكی باش هەیە لە وەزارەتی تەندروستی بۆ دامەزراندنی ژمارەیەكی زۆر سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە بۆ زوو دەستنیشانكردن، تەنانەت لەناو دامەزراوە تەندروستییەكان. پلانێكی باشە كە ئەگەر جێبەجێ بكرێت و لەحاڵەتی چالاككردن وخەرجكردنی  موخەسەساتەكان، ئەوا دەبێتە بازدانێكی چۆنایەتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو پارێزگایانەی كە نەوت بەرهەمدەهێنن، تووشبووانی شێرپەنجەیان زیاترە و بەهۆی نەبوونی تواناكانەوە هیچ چارەسەرێك نییە.