بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، جەختی لە گرنگی کارکردنی هێزە ئەمنییەکان بەڕووحییەتی یەک تیم کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی كرد لە بەغداد".
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووهكه " لە میانەی سەردانەکەدا باس لە بارودۆخی ئێستا و ئاڵەنگارییە نوێکان کرا، لە چوارچێوەی ئەو کاردانەوە و ڕووداوانەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت"، هەروەها "سهرۆك وهزیران لەبارەی پێشکەوتنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان و سروشتی ئەو پلانانەی ئاگەدار کرایەوە، کە هێزەکان بە پێکهاتە جیاوازەکانی کاری لەسەر دەکەن، و پێویستی پێداچوونەوە بەم پلانانە بەگوێرەی ئەو پێشهاتانەی کە ڕوودەدەن".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، "جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوام بوونی مەیدانی و کارکردن بەڕووحییەتی یەک تیم، بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و پلانی یەکخستن لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه لەمیانەی سەردانەکەدا پێداچوونەوە بە "دۆسیەی پڕچەککردن کرا، لەچوارچێوەی ستراتیژی پەرەپێدانی هێزە ئەمنییەکان کە پەسەند کرا"، ئاماژه بهوهیش كرا كه یاداشتە دووقۆڵییەکان کە لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو لەم بواری پڕ چهككردن واژۆ کراوە و گرنگیدانی پێویست بەم بابەتە کە نوێنەرایەتی یەکێک لە ئەولەویەتەکانی حکومەت دەکات".