لیژنەی یاسایی: ئەو تیمە پەرلەمانیەی کە لە کوردستانین بۆ چاودێریکردنی ئەدای پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە

ناوخۆ
  • 20-10-2024, 14:25
  • +A -A

    هەولێر -INA- ئیڤان ناسر
    ڕۆژی یەکشەممە، لیژنەی یاسایی گەشبینی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی دڵخۆشکەر لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی، هاوکات باسیان لە پێکهێنانی ئەم تیمە پەرلەمانیە کرد کە بۆ چاودێریکردنی ئەدای پرۆسەی هەڵبژاردن هاتوون. 
    "عەبدولکەریم عەبتان"جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەهەوڵیر ،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو،ڕایگەیاند: چاوەروان بوین لە چۆنیەتی هەڵبژاردنەکە کە  جێگەی دڵخۆشیە.
    ڕاشیگەیاند : کە بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ، لیژنەی یاسایی دەسەڵاتی چاودێریکردنی هەڵبژاردن و ئەدای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پێدراوە.
    ڕوونیشیکردەوە: ئەم لیژنەیە بەگوێرەی فەرمانی پەرلەمانی لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهێنراوە  بۆ  بەسەرکردنەوەی وێستگەکانی دەنگدان و چاودێریکردنی ئەدای هەڵبژاردنەکان لەهەرێمی کوردستان.
    لە درێژەی قسەکانیدا "عەبتان " وتی : ئەندامانی لیژنەی یاسایی کەلەو تیمەی ئێستان هەندێکیان پێکهاتوون لە پەرلەمانتارانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دەهۆك  و هەڵەبجە.
    هەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا"ڕائید مالیکی" ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان کە لەتیمەکە بوو ، پیرۆزبایی خۆی   لە خەڵک و حکومەتی هەرێم کرد بۆ پشتیوانی و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
    ئاماژەی بەوەشدا : کە ئەمڕۆ بە ئەرکێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە توون بۆ سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێویەکی ئارام و سەرکەوتوو،هیواشی خواست کە هاوڵاتیان کەسانێک هەڵبژێرن کە نوێنەرایەتی ڕاستەقیەنەی پارێزگاکەیام بکەن و مافەکانیان بەدست بهێنیت و ئەم هەڵبژاردنە ببێتە هۆی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان .