لیژنەی یاسایی سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كات

سیاسی
  • 20-10-2024, 14:13
  • +A -A

    هه‌ولێر -INA

    سه‌رۆكی لیژنەی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند لەلایەن سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا لە لیژنەی یاسایی عێراق کراوە، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

    ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌ په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئاماده‌یی بوو تییدا رایگه‌یاند " لەلایەن سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا لە لیژنەی یاسایی عێراق کراوە، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن".

    سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتیشی " ئەندامانی لیژنەی یاسایی  بەسەر پارێزگاکان و بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەش بوونە، هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن پێنج ئەندامی لیژنەی یاسایی عێراق سەرپەرشتییان دەکات."

    ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌ "لیژنەی یاسایی داوا لە هاووڵاتییانی کوردستان دەکات، بەشداربن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ مومارەسەی مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری ڕاستەقینەیان بەکار بهێنن."