نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق(یونامی): ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوییە لە هەرێمی کوردستان

سیاسی
  • 20-10-2024, 13:26
  • +A -A

    هه‌ولێر -INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق(یونامی)  ئاماژەی بەوە کرد، 

    بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی ئەم هەرێمە دەکەن.

    ئەوەشی خستە روو، نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستانە و خەڵکی کوردستان شایستەی باشترینن لە ئاشتی و سەقامگیری.

    نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق(یونامی)  له‌ كاتی بەسەرکردنەوەی بنکەیەکی دەنگدانی گشتیی لە شاری هەولێر دواتر له‌ كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌ په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) ئاماده‌یی بوو رایگه‌یاند: پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هێمنی بەڕێوەدەچێت، ئەوەش سەلمێنەری شارستانێتی خەڵکی کوردستانە، هەروەها دەشڵێت، "لە پشتیوانیی عێراق و هەرێمی کوردستانن بەردەوام دەبن، چونکە خەڵکی کوردستان شایستەی ئاسایش و سەقامگیری و هەمو خۆشگوزەرانییەکە".

    ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌ "ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت، ڕێگە ڕوناککەرەوەیە بۆ داهاتوی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەربۆیە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".

    نێردەی یونامی پەیامم بۆ رۆژنامه‌نووسان ئەوەیە کە بە تایبەت زیاتر جەخت بکەنە سەر لایەنە ئەرێنییەکانی پرۆسەکە، چونکە پرۆسەیەکی هێندە ئاسان نییە، هەروا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکار و پشتیوانیی عێراق و هەرێمی کوردستانە و بەردەوامیش دەبێت، چونکە خەڵکی کوردستان شایستەی ئاسایش و سەقامگیری و هەموو خۆشگوزەرانییەکە.