هەولێر-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان میکانیزم و وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەخاتەڕوو،هاوکات ئاماژە بەوەدەکات کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوەدا بەشداریکردنی باش هەبووە،هەروەها ژمارەی دەنگدەرانیش لە 4 بازنەی هەڵبژاردن دوو ملیۆن و 600 هەزار دەنگدەرە، دووپاتیش دەکاتەوە کە دەستەی کۆمسیاران شوێنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی دیارینەکردووە.
"جومانە غلای"وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لەماوەی 24 کاتژمێردا دەبێت بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی،کە ئەنجامی بەرایی و پێشەکین کە قابیلی تانە نین.
سەبارەت بە شوێنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن"غلای" ڕوونیکردەوە : دەستەی کۆمسیاران تا ئێستا شوێنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی دیاری نەکردوە کە لە کوێ ڕایدەگەیەنيت،بەغدای پایتەخت، یان هەرێم.
ڕاشیگەیاند : کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان، دەستەی کۆمیسیاران دەستدەکات بەتاوتوێکردنی سکاڵاکان، دوای ئەوە دەبێت دەنگەکان حیساب بکات و کورسییەکان بەسەر لایەنەکان و هاوپەیمانییەکان و کاندیدەکاندا دابەشبکات، کە ئەمەش پرۆسەیەکی درێژخایەنەو حیسابکردنی بیرکاریانەی پێویستە و پاشان ئەنجامە کۆتاییەکان ڕادەگەیەنرێت، و دواتریش ئەنجامی تانەدانەکان دەخرێتەڕوو،جا لە دەزگای دادوەری بێت یان لە فەرمانگەکانی کۆمسیۆن، و دوای یەکلاکردنەوەی تانەدانەکان، ئەنجومەن پەسەندی دەکات و ئەنجومەنی کۆمیساران ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنێت.
ئاشکراشیکرد : کە ژمارەی دەنگدەران، بریتی یە لە دوو ملیۆن و 600 هەزار دەنگدەر کە بەسەر 4 بازنەی هەڵبژاردن دەبەشبوونە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گرنگییەکی زۆری بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچووان داوە بۆ ئەوەی بتوانن بەئاسانی دەنگەکانیان بدەن و بچنە ناو وێستگەکانەوە، و لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا بەشدارییەکی باش هەیە.