هەولێر- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بۆ بەدواداچوون لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم، وەفدێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار "ڕێبوار هادی" سەرۆکی لیژنەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە،سەردانی بارەگای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیان لە هەرێمی کوردستانیان کرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ، لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە : بۆ پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانەی کە کۆمسیۆن گرتووتیەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی شەفافیەت و دادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت، و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی ببێتەوە،لیژنەی یاسایی سەردانی بارەگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کرد لە هەولێر.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : ئەندامانی لیژنەکە جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی هەموو ئەو ئامرازانە کردەوە کە مافی دەنگدەران گەرەنتی دەکەن و متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەهیز تر دەکات.