گه‌رمیان –INA
ئەمرۆ یەک شەممە،بەپێی بەدوا داچونی نێردراوی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) لە گەرمیان بنكه‌كانی ده‌نگدان كرایه‌وه،و تائامادەکردنی ئەم هەواڵە تا ئێستا هیچ پێشێلكاریه‌ك تۆمار نه‌كراوه و پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه ده‌چێت و ئەگەرچی كێشه‌ی ته‌كنیكی كه‌م هه‌یه كه په‌نجه مۆری چه‌ند هاوڵاتیەک نا خوێندرێتەوە،بۆیه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ن.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان: لە به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان لە کفری و گەرمیان قه‌ره‌باڵه‌خی زۆر هەیە،و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی نییه له‌ناوچه‌كه و هه‌موو بنكه‌كان پارێزراوه.
شایانی باسە بەیانی ئەمرۆ ، دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس مافی دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەدا هەیە.