دادوەر فایەق زیدان و باڵیۆزی ئوسترالیا تاوتوێی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن

سیاسی
  • 20-10-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"دادوەر فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لەعێراق هاوکاری دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ "دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە "گلین مایلز " باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: دادوەر زیدان لەگەڵ بالێۆزی ئوسترالیا گفتوگۆی لەبارەی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.