هه‌ولێر –INA
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ،هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه، وەزارەتی ناوخۆ رێگەی بە لیژنەی ئەمنی بنکەکان داوە،پشکنین بۆ دەنگدەران بکەن و رێگە نەدەن مۆبایل و کامێرا ببنە ناو بنکەکانی دەنگدانەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان له‌نووسراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(INA) نێردراوە، تێیدا هاتووه"قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێت، تەنها چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنوسان بۆیان هەیە".
له نووسراوه‌كه ئه‌وه‌یش هاوهەروەها، جگە لەو هێزانەی ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی بنکەکانی دەنگدانیان لە ئەستۆیە، “هیچ هێزێکی دیکە بۆی نییە لە بنکەکان نزیک ببێتەوە”.
هه‌روه‌ها یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان، لابردنی پۆستەری لایەن و کاندیدەکانە بە دووری 150 مەتر لە دەوروبەری بنکەکانی دەنگدان، هەروەها هەبوونی بانگەشەی کاندیدەکان بە هەمان مەودا قەدەغە کراوە.