سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵا : کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنین

سیاسی
  • 20-10-2024, 10:30
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە"عومەر ئەحمەد " سەرۆكی ئەنجومەنی  كۆمسییارانی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند: هیچ كێشەیەكی تەكنیكیمان نەبووەو پرۆسەكە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.
    لەگۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو "عومەر ئەحمەد " سەرۆكی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دوای بەشداری کردنی لە دەنگدان ووتی : هیچ كێشەیەكی تەكنیكیمان نەبووەو پرۆسەكە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.
    وتیشی: ئەوەی پەنجەمۆری نەخوێندرێتەوەو تۆماركرابێت حاڵەتی تێپەڕاندن دەیگرێتەوە، و ڕاشیگەیاند:  نازانین ئاستی بەشداری چەندە، لە نیوەڕۆدا راپۆرت وەردەگرین و دەزانین ئاستەكە چەندە.
    رونیشیكردەوە: دوای ئەوەی كاتژمێر شەش بنكەكانی دەنگدان دادەخرێن، هەموو ئەنجامەكانی بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەنێردرێن بۆ سێرڤەرەكانی ئۆفیسی نیشتمانی لە بەغداد، پێویستە لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكانی رابگەیەندرێن،بەڵام ئێمە زووتر ڕایدەگەیەنێن.
    ئاشكراشیكرد: لە دەنگدانی تایبەتدا كۆنترۆڵی تەواومان هەبووە بەسەر بنكەكانی دەنگداندا، ئەگەر پێشێلكارییەك هەبووبێت پەیوەندی بە لیژنەی ئەمنییەوە هەبووە، نەك كۆمسیۆن، و وتیشی: پێشێلكارییەكی ئەوتۆ لە دەنگدانی تایبەتدا نەبووە كە كاریگەریی لەسەر پرۆسەكە هەبێت و بگاتە خەتی سور .