سلێمانی-INA
قوباد تاڵەبانیش جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،دوای بەشداریکردنی لە پرۆسەی دەنگدان لە ئامادەیی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی لەبەردەم کەناڵەکانی راگەیاندن، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رووماڵی دەکرد رایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردن بەباشی بەڕێوەدەچێت و داوادەکەین سەرجەم هاووڵاتیان بچن دەنگ بدەن بۆئەوەی رێڕەوی حوکمڕانی راستبکرێتەوەو دڵنیابن ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاری دروستدەکات، ووتیشی دەستپێکی پرۆسەی کۆتایی هێنانە بەوانەی کە میللەت نایانەوێت.