لاهور شێخ جەگی: پرۆسەی هەڵبژاردنەكە دیموكراسیانە بێت ئەنجامەكەی قبوڵ دەكەین

سیاسی
  • 20-10-2024, 08:57
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA
    لاهور شێخ جەگی سەرۆكی لیستی بەرەی گەل رایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردن بە دیموكراسی بەڕێوەبچێت ئەنجامەكەی بەدڵی ئێمەش نەبێت قبوڵی دەكەین.
    پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی پێی راگەیاندین: لاهور شێخ جەگی سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە بنكەیەكی دەنگدان لەگەڵ هاوسەرەكەی بەشداری لە دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كرد، و  داوای لەخەڵكی كوردستان كرد بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن و  نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن.
    وتیشی:پرۆسەكە بە دیموكراسی بەڕێوەبچێت ئەنجامەكەی بەدڵی ئێمەش نەبێت هیچ كێشەیەكمان نابێت و قبوڵی دەكەین.