هه‌رێمی كوردستان .. لە دەنگدانی گشتیی ئه‌مڕۆ دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە

ناوخۆ
  • 20-10-2024, 08:29
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

    کاتژمێر 7ی به‌یانی ئەمڕۆ 20ی ته‌شر ینی یه‌كه‌می 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد.

    لە دەنگدانی گشتیی دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر هەرچوار بازنەی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەبن.


    ژمارەی دەنگدەرانی گشتیی بەپێی بازنەکان:

    بازنەی هەولێر: 933,115 دەنگدەر

    بازنەی سلێمانی: 1,008,412 دەنگدەر

    بازنەی دهۆک: 682,791 دەنگدەر

    بازنەی هەڵەبجە:  59,300 دەنگدەر

    کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەزار و 266 بنکە و شەش هەزار و 318 وێستگەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە.


    ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بەپێی بازنەکان:

    بازنەی هەولێر: 498 بنکە و 2213 وێستگەی دەنگدان 

    بازنەی سلێمانی: 477 بنکە و 2373 وێستگەی دەنگدان

    بازنەی دهۆک: 264 بنکە و 1596 وێستگەی دەنگدان

    بازنەی هەڵەبجە: 27 بنکە و 136 وێستگەی دەنگدان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی هەزار و 191 کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کردووە و کێبڕکێ لەسەر 100 کورسی پەرلەمانی دەکەن.

    ڕۆژی 18ی ته‌شرینی یه‌كه‌م دەنگدانی تایبەت بەڕێوە چوو، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بەشداری سەدا 97 بوو.