هەولێر -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕاگەیاندین: کە "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دەنگدانی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، ڕایگەیاند: دەنگدان مافێکە بۆ هەمووان و بڕیارێکە بۆ دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە پەرلەمان ودیاریکردنی حکومەتی داهاتوو.
بارزانی هیواشی خواست کە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ بە باشی و بە ئارامی و بێ کێشە بەڕێوە بچێت، هەروەك داوای لە هاووڵاتیانی هەرێم کرد پاداشتی ئەو کەسانە بدەنەوە کە خزمەتگوزارییان پێشکەش کردوون و سزای ئەو کەسانەش بدەن کە یاری بە چارەنووسی خەڵکی کوردستان دەکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی ووتی : هیوای سەرکەوتن بۆ کوردستان و گەلەکەی دەخوازم.