نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سودانی دەکات و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەنگی خۆیان بدەن

سیاسی
  • 20-10-2024, 08:30
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان،دوای دەنگدانی سوپاسی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کرد، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکان شەرعیەت بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبەخشن.
    بارزانی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە  پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئامادەی بوو ،ڕایگەیاند: سوپاسی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران دەکەم بۆ دەستەبەرکردنی ئەوکەشەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.
    ڕاشیگەیاند : کە هەڵبژاردن شەرعیەت بە دامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستان دەدات.
    ووتیشی : لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان پێکەوە دادەنیشین و حکومەت پێکدەهێنین بۆ خزمەتی هەرێمی کوردستان، بەو هیوایەی بەزووترین کات حکومەتێکی یەکگرتوو پێکبهێنین و بارودۆخی هاووڵاتیان باشتر ببێت.
     لە درێژەی قسەکانیدا "نێچیرڤان بارزانی " وتی: کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە ڕێگەی دیالۆگ و لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر دەکرێن.