بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،بەشداریی لەکۆبوونەوەی سێ سەڕۆکایەتیەکە کرد،که هەریەک لە" عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆك کۆمار و "دادوەر فایەق زێدان " سەڕۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامادەیبوون،کەتیایدا تاوتوێی گرینگترین پێشهاتی ناوچەکەو بارودۆخی وڵات و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان کرا .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر پرسی مانەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت و ئەو هەوڵانەی دراون بۆ خێراترکردنی یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کرا،و جەختکرایەوە لەسەر پشتگیریکردنی ئەو هەوڵانەی کە دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی باڵا و بەهێزکردنی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بە تێکەڵبوون لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی دواکەوتن و خستنە ڕووی هەندێک پرۆژە یاساو ڕەشنووسی گرنگ کە لە لایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە ئامادەکرابوون، هەروەها پێویستی پەلەکردن لە خستنەڕوویان لە کارنامەی ئەنجومەن لە دانیشتنەکانی داهاتوویدا، ئەوە جگە لە قسەکردن لەسەر ئەو ڕێوشوێنە دادوەرییانەی کە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا لەبارەی تاوانەکانی بڵاوکردنەوەی تۆمەت و قسەی ناڕەوا لەسۆسیال میدیا ، و چاودێریکردنی ئەو کەیسانەی کە پێشێلکاری تێدایە ، و هەندێک لەلایەنی گوماناوییەوە دەستی کردوە بۆ بەئامانجگرتنی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت،پێویستە تاوانبارانی دادگایی بکرێن بەپێی یاسا.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە : هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو ڕێوشوێنە حکومییانەی کە لە لایەنی داراییەوە گیراونەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ وەزارەت و پارێزگاکان لە بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان ، ئەوە جگە لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو و پێداویستی لۆجستی بۆ کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئامادەکارییەکانی لەپرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو کە بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
هەروەک ئامادەبووان جەختیان لەسەر گرنگی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان کردەوە بەئامانجی گەشەپێدانی وڵات کە سیاسەت و پلان و بەرنامە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان پشتی پێدەبەستێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دۆخی گشتیی گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە، و پەرەسەندنەکانی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان، و ئەو هەوڵانەی کە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە و پتەوکردنی یەکگرتوویی هەڵوێستی سیاسی بە ئاراستەی پاراستنی عێراق و گەلەکەی لە هەر پێشهاتێک خرایە بەرباس .