نزار ئامیدی وەزیری ژینگە ڕێنماییدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە سەرپێچیکارانی ژینگە

ناوخۆ
  • 19-10-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"نزار ئامیدی" وەزیری ژینگە ڕێنماییدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە سەرپێچیکەرانی پیسکردنی ژینگە.
    وەزارەتی ژینگە لە بەیاننامەکەیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی- تیایدا ڕایگەیاندوە : کە "نزار ئامیدی" وەزیری ژینگە ، ڕێنماییدا بە  دوو هێندەکردنی لیژنەکانی پشکنینی لەناکاو  بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بەو بڕیارانەی کە پەیوەندییان بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە لە خاڵەکانی (٢) و (٣)ی بڕیارەکە، بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی پیسکردنی ژینگە و چارەسەرکردنی.