بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی بۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە،هەروەك هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لەبارەی نهێنی دەنگدانی تایبەت و گشتی.
کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوە : ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ خولی شەشەم کە سبەی 20-10-2024 بەڕێوەدەچێت تەواو بوونە وئەو دەنگۆ و پروپاگەندانە ڕەتدەکەینەوە کە لەبارەی نهێنی دەنگدانەوە بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی دەوترێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە هەڵبژاردن،دەنگدەر مافی دەنگدانی نهێنی یە و لە هیچ بارودۆخێکدا ناتوانرێت دەنگی دەنگدەر لە ئامێرەکانی دەنگدان بۆ هیچ کەسێک بزانرێت، بە کادیرانی کۆمسیۆنیشەوە.
هەروەک کۆمسیۆن : داوا لە کاندیدەکان و حزبەکان و هاوپەیمانییەکان دەکات پابەندبن بە ڕێساو یاساکانی هەڵبژاردن و هەموو ئەو هۆکارانە لاببەن کە دەبنە هۆی تێکدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، هەروەها داوای لە دەنگدەران دەکات پابەندبن بە ڕێنماییەمانی کۆمسیۆن بە نەهێنان و بەکارنەهێنانی مۆبایل و کامێرا بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان.