بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: کە عێراق بە سەڕۆکی ئەنجومەنی باڵای عەڕەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان هەڵبژێردرا.
وەزارەتی تەندروستی ، لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : عێراق وەک سەرۆکی دەسەڵاتی باڵای ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان هەڵبژێردرا.