بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە "دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی کەناڵی MBC لە عێراق ڕاگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: بە بەپێی یاسا و ڕێسا پێسپێردراوەکانی ڕێکخستنی کەرتی ڕاگەیاندن،و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنان و سەرپێچیکردن لە بەها نیشتمانییەکان و ئادابی گشتی ، وکەناڵی ئاسمانی (MBC) لە ڕێساکانی پەخشی میدیایی لایداوە و بەردەوام بووە لەسەر هێرشە دووبارەکانی بۆ سەرشەهیدانی نەسر، و سەرکردەقارەمانەکانی موقاوەمە لە دژی ڕژێمی زایۆنی،هەروەك جەخت لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکئ یاسای پێویست دەکاتەوە بۆ وەستاندنی کارکردنیان لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە : کە ئێمە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی کەیسەکە ئاگادارکردۆتەوە مۆڵەتی کارکردن هەڵبوەشێنێتەوە کە پێی دراوە .