بەغدا-INA
ئەمرۆشەممە "سەید "عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕایگەیاند : کە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، لە قۆناغی ئێستادا کەسێکی گونجاوە بەهۆی جولە و پێداگیری لە بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
سەید"حەکیم " لە وتارەکەیدا لەمیانی چوارەمین کۆڕبەندی لاوانی عێراق -کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە وتی: سودانی کەسی گونجاوە لە قۆناغی ئێستادا لەڕووی بونیاد نانەوەو ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و سەردانە مەیدانیەکانی بۆ پڕۆژەکان ،تاوەکو ئاگاداری بەرەو پێشەوە چوونیان بێت.
ووتیشی : هەڵبژاردنی پێشوەختە قسەی ناواقیعییە وئیرادەی سیاسی لەگەڵ نییە ،جگە لەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە مەبەستبلێی ئابلوقەی سیاسی یە ، کە ئەمەش بوونی نییە، جگە لەوەش فاکتەرە تەکنی کیەکان لەبارنین بەهۆی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند : کە یاسای لێبوردنی گشتی سنووردارە،و پێناسە نوێیەکەشی لێخۆشبوونی ئەوانە ناگرێتەوە کە تێوەگلاون لە خوێنی عێراقیەکاندا.