بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە ووتارێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی، تیایدا: پرسەو سەرەخۆشی لە موقاوەمەی ئیسلامی و موجاهیدە قارەمانەکانی فەلەستین دەکات بۆ شەهیدبوونی ڕێبەری گەورەی موجاهیدەکان (یەحیا سینوار ).
مالیکی ئاماژەی بەوەشدا : کە عێراق دەزانێت کە لوبنان و فەلەستین و یەمەن وانەی گەورەیان فێری دوژمنی زایۆنی کرد.
دەشلێت: هاوکێشەی ململانێی ئەمڕۆ گۆڕاوە و دوژمنی زایۆنی و ئەوانەی لە پشتیەوەن دەبێ لە مانای ئەم گۆڕانکارییە تێبگەن.
لەبەشێکی دیکەی ووتارەکەی ووتی: هێزە نیشتمانییە جەماوەرییەکان ئێستا بە مووشەک و کەرەستەی تر دژی دوژمن بەرخۆدان و شەڕی چڕ دەکەن، هەروەك شەهیدکردنی سەرکردەکانی موقاوەمە لە عێراق و غەززە و باشووری لوبنان و یەمەن هێزە دڵسۆزەکان بێهیوا ناکات، لە بەردەوام بوون لە ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنی زایۆنی تا ئەو کاتەی سەرکەوتن بەدەست دێت.
مالیکی لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە : کە ڕژێمی زایۆنی ڕژێمێکی دڕندە و پشتیوانکراوە کە دەیەوێت هەموو شوێنەواری مرۆڤایەتیەکان لەم ناوچەیە بسڕێتەوە،بەڵام دوژمنی زایۆنی ناتوانێت دەنگی هێزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بێدەنگ بکات کە درێژەدانە بە ڕێگای قوربانیدان و جیهاد.
لە درێژەی ووتارەکەیفا مالیکی ئەوەش دەخاتەڕوو : کە موجاهیدییەکان سەلماندویانە کە لەدەستدانی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا کاریگەری نەبووە لەسەر توانا مووشەکییەکانیان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان کە دەگەنە ماڵی نەتانیاهۆی تاوانبار.
هەروەک موقاوەمە توانای پلاندانان و جێبەجێکردن و بەردەوامبوونی هەیە و کار دەکات بۆ تۆڵەساندنەوەی لەدەستدانی شەهیدان و سەرکردە قارەمانەکان.
مالیکی لەکۆتایی قسەکانیدا دەلێت: ئێمە هەست بە شانازی و شەرەفمەندی گەورە دەکەین کاتێک سەیری بارینی مووشەک دەکەین کە بەسەر سەری زایۆنیەکاندا دەبارێت کە هەڵدێن،بۆیە دەبێت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە پشتیوانیکردنی موجاهیدان بەردەوام بن.