یەكێتی ئەوروپا: عێراق پێشكەوتووە لە پاراستنی سنوورەكانی بە ئامێر و كەرەستەكانی

ناوخۆ
  • 19-10-2024, 16:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA- حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ شەممە یەكێتی ئەوروپا پێشكەوتنی عێراقی لە ئامێر و كەرستە و ڕاهێنا لە ئاسایشی سنوورەان پشتڕاستكردەوە،هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەوڵ وخۆبەخشینی بەردەوام لەلایەن جكومەتی عێراق و دەسەڵاتی لێاتووەكانەوە بۆ كۆنتڕۆڵكرن و بەرێوەبردنی سنوورەكان هەیە.
    تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: هەڵسەنگاندنی من بۆ كارەكانی سنوور و بەڕێوەبردنی ئەو سنوورە پێشكەوتنێكی گەورەیە بۆ عێراق، نەك تەنها بە ئامێر و كەلوپەلەكانی بەكارهێنراو ، بەڵام پێشكەوتنیش لە ڕێگەی ئەو كەسانەی كە ڕاهێنراون و سەرنجیان لەسەر بووە
    هەروەها ووتیشی :  سنوورەكانی عێراق زۆر گەورە و درێژن و لە ڕێگەی بەكارهێنانی كەرەستەی نوێ و سەردەمیانە و لە ڕێگەی دیجیتاڵكردن و ئۆتۆماتیككردنەوە، دەتوانین سەرنج بخەینە سەر بوارەكانی ئەولەویەت.
    سیلەر ڕوونیشیكردەوە : حكومەتی عێراق و فەرماندەیی پاسەوانی سنوور و دەسەڵاتدارانی عێراقی كار لەو بوارەدا كاردەكەن و بە هەموو هەوڵ و خۆبەخشییەكەوە كاردەكەن بۆ پاراستنی ئەم كۆنتڕۆڵە و باشتر بەڕێوەبردنی سنوورەكان.